Telegram Group Search
باشترین مامۆستای سەردەمی خوێندنت، ئەو مامۆستایەی کە ژیانی فێر ئەکردی کێ بوو؟


#کۆمێنت
ئەو مامۆستایانەی کە ژیان فێر ئەکەن...!!!!

بە نەفرەت بێ هەموو یاسا و ڕێساکانتان

بەس یەکێ پێم بڵێ گروهک معاند اقلیم کردستان ئەبێتە چی؟ ئەکاتە کێ؟
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٦۳)

شەقڵی نەشکاوە، ڕووی نەشەمزیوە
شووی چی؟ خۆ بنی مەمکی نەڕزیوە

پیاو لە سەر خەڵکی خۆ زل نەنوێنێ
خۆ پەسەند کردن ڕسوایی دێنێ

با بردی فیز و دەماری زلی
ئاخری خوای قولی تیخی نا ملی

خۆ بە کوشت بدەی بۆ بۆرە پیاوان
ئێژن بە دەردی خوا چوو، بێ تاوان

بۆ ئەم پەندە باش گوێ ڕابدێرە
خۆت بکە تێرە، بە من بکە خێرە

خوشکت لە خۆراسان تڕی، کەچی
نان لێرە بۆتە جۆ، بەخێر نەچی

دوور و نزیکی بۆ خۆشەویستان
نییە، کوا فەڕقی گەرمێن و کوێستان؟

هەر وەک حەز دەکەی خۆشی بنۆشی
ئەشێ قەبووڵ کەی تاڵ و نەخۆشی

خۆڵی بەر کوانووی خۆت بخۆی کاکە
نەخۆی پڵاوی بێگانە چاکە

خۆ لە خۆی کوتا بە هەموو بارا
بێگانە خۆی گرت لە کلۆری دارا

ئێژن بۆ کەسێ موفلیس و ڕووتە
شێتی و خولیایی سەرمایە و قووتە

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
زۆر جار رۆژ دەبێتەوه، بەڵام تا ماوەيەكى درێژ
هێشتا هەر گوێمان له هەناسەى شەوه له كووچەكاندا...!!!

#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــــ
دوای نیشتمانم،
هاوڕێکان و گەنجێتیان سووتاندم
چلۆن شێعرەکانم نەبنە تفەنگ..!!!


#ڕاشد_حوسێن
ـــــــــــــــــــــــــ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەحموود دەروێش بۆ کوردستان.
بە ژێرنووسی کوردی.
نابێت هیچ شتێک لە نێوان کوردستان و فەلەستیندا بێت جگە لە "هاوسۆزی"
#مامۆستاقانع
#خوێندن


تۆکە بابی، کوڕەکەت عیلمێ بخوێنێ چاکە
عالەمی جاهل لە لای من بە مەسەل خاشاکە

وەرە بنواڕە لە کوردا ئەوە وا عیلمی نییە
حاملی کوولەکە و زەرگ و دەف و مەششاکە

بەرلەوا عیلمی حەق و شەرع و حەدیس و قورئان
جا لە پاشا لە سەنایع بەدڵت کام چاکە

پینەچی گەر بە تەزەللوم لە وەتەن دوورۆ کەوێ
لە هەموو لایێ بە سایەی عەمەڵۆ بێ باکە

کوڕی پاشا لە غەریبی بە ئومێدی نانێ
وا پەشێوە کە ئەڵێی گێژی خەمی تلیاکە

ئەوەی عیلمی هەیە دایم بە دەماخ و شەوقە
ئەوی عیلمی نییە چاوی بە ئەبەد نمناکە

قانعی چۆن عەمەل و عیلمی نییە بێ ئەسەرە
سەد هەزار دەفعە ئەڵێ خۆزگە بەوەی حەککاکە
#پەندی_پێشینیان بەشی( ٦٦٤)

لە تاوی زوڵم و زۆری زۆردارێ
بە خۆم و دارێ ڕامکردە شارێ

خونچەی ئازادی دەپشکوێ تەواو
بە خوێنی لاو و بە فرمێسکی چاو

هێندەی دیوە ڕووی مرچ و مۆنی ئەو
خووی ئەوی گرتووە، ئەدا بۆنی ئەو

ئەم پەندە جوانەم هاتەوە بیری
ئەڵێن خووی شیری مەگەر بمیری

کێ دەس‌ڕەنجی تۆی دەکێشایەوە
ڕۆیی بۆ زەنگان ، خۆی کێشایەوە

خۆت ڕیشت نییە، بە کۆسە بۆچی
پێکەنینت دێ؟ نازانی تۆ چی؟

هاتنە سەر قەرزدارێک بۆ دراو
لە ترسا خۆی هێنایە حاڵی جاو

ئاغا لێرە خۆی قیت و قۆز ئەکا
کلکی لە بەغدا تەپ و تۆز ئەکا

ئەو کەسە کرا بە سەریا قوڕی
خۆی نایە ساجی عەلی بۆ کوڕی

خۆڵی لە دۆی خۆی کرد بێ چاووڕوو
بێ ئەمەک لەلای پووشە ئابڕوو

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
ئەبێ بزانیت کە لە وڵاتی مندا سینەی قارەمانەکان بە فیشەک و زگی خائینان بە پارە پڕ ئەبێت و
ئەوانەی کە حەقیان مەرگ نییە بە دەستی کەسانێکەوە ئەکوژرێن کە شایەنی ژیان نین...!!!!



#موحەممەد_ماغووت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دە وەرە با
گەڵا تەڕەکانی لێوت ڕابمووسم...!!!!


#شنۆ_ئەحمەد_غەفوور
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێستا ژنێکی هەڵاتووم لە پرچی خۆم،
ڕەدووی سیگارێک دەکەوم
بۆنی تۆم بیر دەخاتەوە..!!!!



#چنوور_نامێق
ــــــــــــــــــــــــ
سەر کە خاڵی بێ لە فیکری میللەتی قەت سەر نییە
دڵ کە گەرمی تیا نەبێ قەت قابلی دولبەر نییە


#قانع
ـــــــــــ
بنووسن بۆی
لەوانەیە لێرەوە بیخوێنێتەوە...!!


#کۆمێنت
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٦٥)

چ بکەین بەدەس ئەو خوانەناسەوە
نەسرەوت، خوێنی ڕشتە کاسەوە

خوێنی ئەو ئاخوندە بێ شەرمانە
بۆ بزنی گەڕۆڵ ئێژن دەرمانە

کێ لە دوژمنم کا حیمایەتێ
خوێنیشی وەخۆم، ئۆخەم نایەتێ

خەتای من چییە، بەختەکەم شەڕە
کۆچم ئاوێتەی کۆچی سەگ وەڕە

خەتەنە دیارە سوننەتە بەڵام
نەکەی بیبڕی لەبن‌دا تەمام

هەواڵیش بەرن لە بۆ یەزدی گورد
ئێژن کارەکەر کارەکەری گرد

خەزێم تامی چوو، بوو بە بڕنووتی
خۆ کەس نەماوە، نەیکاتە لووتی

خەڵک ئەلاوێنێ کۆچکە بەسەرێ
ئێمەش ناز ئەدەین بە هۆڵی کەرێ

لە تۆ جوانە ڕێ و ڕەسمی دەروێشی
هەم خەڵوەکێشی، هەم بەنگ ئەکێشی

خوا پێم بێڵێ ئەم دەست و پلەی خۆم
ڕازیم بە خەلەی خۆم و گەلەی خۆم

داخی دوژمنم هێند لە دڵ‌دایە
خەنجێرم لێ دەن، خوێنم لێ نایە

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
دەروێشێک لەو نێوانەدا لە حەللاج هاتە پێش و پرسی:
ئەوین چییە؟
وڵامی دایەوە:
ئەمڕۆ و سبەی و دووسبەی ئەیبینی!
ئەو ڕۆژە کوشتیان و ڕۆژی دواتر سووتاندیان و ڕۆژی سێهەم خۆڵەمێشەکەیان بە بادا کرد
واتە ئەوین ئەمەیە.


#عەتتار_نەیشابووری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەی کە لە نەبوون دەزانێت،
لە فەرامۆش کردنیشدا لێزانە.
قەت بڕوا بە قسەی ئەو غایبە مەکەن کە دەڵێت
نەمتوانی لەبیرت کەم....!!!!


#غادە_سەمان
ـــــــــــــــــــــــــ
وەتەنی ئێمە نان و خوانی هەیە
وەتەنی ئێمە لاوەکانی هەیە

چەن هەزاران تفەنگچی مووئەنگێو
چەن کوڕی سەف دڕی جیهانی هەیە

چەن هەزار نازەنینی باڵابەرز
چەندە هەر وەک پەری کچانی هەیە

هەر مناڵێ کە هاتە هەشت و نۆ
ئارەزووی یەکیەتی گەلانی هەیە

هەرچی بابی هەیە لە کوڕ چاکتر
ئارەزووی خوێندنی جوانی هەیە

کوڕ لە بابی ، بە هەڵمەت و سورعەت
بێ شک و شوبهە سەد چەنانی هەیە

چەن سواری هەیە کە شێر ئەدڕن
چەندە بێ باک و سەر گرانی هەیە

عەیبی ئەم کوردە گەر ببێ ئەمەیە
(قانعی) سست و بێ زمانی هەیە


#قانع
ــــــــــ
2024/06/01 19:11:24
Back to Top
HTML Embed Code: